هۆبێرت وەک دیاری کریسمەس مناڵێکی پێشکەش بە چاڕڵز و ئیرێن کرد. مناڵەکە، کوڕێک بوو بە ناوی پۆل. چارڵز و ئیرێن کە چەند ساڵ بوو مناڵیان نەدەبوو، زۆریان پێخۆش بوو. لای تەختی خەوی مناڵەکە ئەوەستان و چاویان لەسەری بوو. نەیاندەتوانی لەوە زیاتر هیچ شتێکی بۆ بکەن. مناڵێکی جوانی قژ و چاو رەش بوو. چاڕڵز و ئێرێن لێیان پرسی، لە کوێ هێناوتە؟
هۆبێرت وتی: لە بانکەوە. وەڵامێکی مەتەڵ ئاسا بوو. چاڕڵز و ئیرێن وەڵامەکەیان پێ سەیر بوو. هەر سێکیان تۆزێ ویسکیان خواردەوە. پۆل ئەوانی لەو کاتەوەی لە ناو تەختی خەوەکەی بوو دەناسی. هۆبێرت پێی خۆشبوو کە توانیبووی ببێت بە هۆی دڵخۆشبوونی چارڵز و ئیرێن. ئەوان تۆزێکیتریان ویسکی خواردەوە.
- ئێریک لە دایکبوو.
هۆبێرت و ئیرێن لە پەیوەندیدا بوون لەگەڵ یەکتر. زۆر گرینگ بوو ئەوەی کە هەستیان ئەکرد چارڵز هیچ نازانێت. سەرەنجام تەختێکیان کڕی. لە ماڵێکیتر دایان نا، ماڵێک کە چەند مەتر دوورتر بوو لەو ماڵەی کە چارڵز و ئیرێن و پۆل تێیدا ئەژیان. تەختە نوێکە بچووک بوو بەڵام سەرەڕای بچووکبوون ئاسوودە بوو تێیدا. پۆل بە هۆی جۆری بیرکردنەوەوە، هۆبیرێت و ئیرێن ناسیبوو. ئەم ڕووداوە ١٢ ساڵی خایاند و زۆر بە سەرکەوتوویی تاوتوێ کرا.
- هیلدا
چارلز لە پشتی پەنجەرەکەوە چاوی لە پێگەیشتنی هێلدا ئەکرد. هێلدا سەرەتا مناڵێکی ٤ ساڵان بوو، دواتر بوو بە دوانزە سالان و ئێستا هاوتەمەنی پۆل بوو. چاڕڵز لەبەر خۆیەوە بیرکردەوە چەن کچێکی جوانە. پۆل لەگەڵ چارڵز هاوڕا بوو. خەریکبوو بە نووکی ددانی بەشێک لە مەمکی هێلدای ئەگەست