خه‌باته رزگاری خواز‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان كه به‌رئه‌نجامی هه‌وڵی نه‌ته‌وه‌و مرۆڤه‌كانن بۆ نه‌هێشتنی داگیركاری‌و كۆلۆنیالیزم هه‌ڵقوولاَوی دڵی جه‌ماوه‌رن‌و ئه‌كته‌ره‌كانی ئه‌م خه‌باتانه زۆر زوو له ناو دڵی جه‌ماوه‌ردا جێگای خۆیان ده‌كه‌نه‌وه تا ئاستی ئوستووره بوون. ئه‌مه حه‌قایه‌تێكی كۆنه‌و هه‌نووكه‌ش هه‌ر درێژه‌ی هه‌یه. هه‌ر چه‌ن سه‌رده‌می مۆردێنیتیش (The modernity age ) به سه‌رده‌می مه‌رگی هه‌موو قاره‌مان‌و ئوستووره‌و ئه‌فسانه‌كان زانراوه، به‌لاَم شارل بۆدلێر كه به یه‌كه‌م كه‌س ده‌ژمێردرێ كه له ماناكانی مۆدێرنیتی چڕ ده‌بێته‌وه باس له قاره‌مانگه‌رێتی‌و هیرۆئیسمی سه‌رده‌می مۆدێرن ده‌كات. له‌م زاراوه‌یه‌ی شارل بۆدلێر دا كه مرۆڤ وه‌ك قاره‌مانێك ده‌ستنیشان ده‌كرێ ئێمه ده‌خاته ناو شه‌ڕێكی حه‌ماسییه‌وه.
خه‌باته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیش به‌و شێوه‌یه‌ی له 2 سه‌ده‌ی رابردوودا بوونیان هه‌بووه خه‌باتێكی مۆدێرنن دژ به داگیركاری‌و سته‌می داگیركه‌ران. كاره‌كته‌رانی ئه‌م خه‌باتانه كه زۆر جار ده‌كه‌ونه ناو شه‌ڕێكی حه‌ماسییه‌وه دژ به شه‌ڕو لایه‌نگری له خێر ده‌كه‌ونه هه‌مان سیسته‌می ئوستووره‌ییه‌وه كه بۆدلێر باسی لێده‌كات. كه‌سایه‌تی ئه‌وان‌و ناوی ئه‌وان زۆر زوو وه‌ك كه‌سێكی ئوستووره‌یی ده‌كه‌وێـته سه‌ر زاران‌و ناویان ده‌چێته ناو ئاواز و سروود‌و گۆرانی‌و چیرۆك‌و حه‌قایه‌ته‌كانه‌وه. ئه‌وان ئوستووره‌كانی شه‌ڕی نێوان چاكه‌و خراپه‌ن كه نایانهه‌وێ خراپه چیتر فه‌رمانڕه‌وایه‌تی بكات. ئه‌وان لایه‌نگرانی خه‌ڵكی چه‌وساوه‌و ئالاَ هه‌ڵگرانی ئازادین. تا شه‌ڕی نێوان چاكه‌و خراپ ببێت قاره‌مانه‌كانی شه‌ڕی نێوان چاكه‌و خراپه هه‌ر ده‌بن‌و ئوستووره‌كانی ئه‌و شه‌ڕه‌ش كه داكۆكی كه‌رانی چاكه‌ن هه‌ر زیندوون‌و زیندوو ده‌كرێنه‌وه.
وه‌ك وتم خه‌باته نه‌ته‌وه‌یی‌و رزگاری خوازییه‌كان شه‌ڕی رووناكین دژ به تاریكی. ئه‌كته‌ری چالاكی ئه‌م خه‌باته به هه‌ڵگرتنی دروشمی نه‌هێشتنی هه‌لاَواردن‌و به مه‌به‌ستی رزگار كردن ده‌ست ده‌داته خه‌بات. ئه‌م خه‌باتانه هه‌ڵقولاَوی دڵی جه‌ماوه‌رن‌و ئه‌كته‌ر‌و چالاكانی ئه‌م بزووتنه‌وانه زۆر زوو ده‌چنه ناو دڵی جه‌ماوه‌ره‌وه‌و وه‌ك ئوستووره‌یه‌ك له ناو ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌دا ده‌ناسرێن.
خه‌باتی زگاری خوازی گه‌لی كوردیش وه‌ك خه‌باتێ بۆ نه‌هێشتنی داگیر كاری‌و چه‌وساندنه‌وه‌ی كوردستان له لایه‌ن دوژمنانییه‌وه هه‌ر به‌م شێوه‌یه‌و شتێكی جیاواز نییه له خه‌باته رزگاری خوازه‌كانی گه‌لانی‌تر، به پێچه‌وانه‌وه به هۆی درێژ خایه‌ن بوونی ئه‌م شه‌ڕه‌ی نێوان چاكه‌و خراپه‌وه تا دێ ژماره‌ی ئوستوره‌كانی زیاتر ده‌كات، ئه‌م ئوستووره‌یه ده‌كرێ رێبه‌رێكی سیاسی یان فه‌رمانده‌یه‌كی نیزامی یان پێشمه‌رگه‌و شه‌ڕكه‌رێكی ئازا بێت. گرینگ ئه‌وه‌یه ئه‌و دژ به تارێكی ده‌جه‌نگێ‌و به هه‌موو تواناوه پشتیوانی له رووناكی ده‌كات. ئه‌و له هه‌ر پله‌یه‌كدا بێت ده‌بێ به ئووستووره لای جه‌ماوه‌ر چون ئه‌و شه‌ڕ ده‌كات بۆ نه‌هێشتنی تاریكی. له كوردستانی باشوور ” مامه ریشه” ئوستووره‌یه‌كه كه ته‌نها به حوكمی ئه‌وه‌ی فه‌رمانده‌یه‌كی ئازا بووه له ناو جه‌رگه‌ی شه‌ڕدا بووه به ئوستووره. تا ئه‌و جێگه‌یه‌ی كه شێركۆ بێكه‌س ده‌ڵێ: ” مامه ریشه ئه‌ی پڵنگی چنگ به گڕی گه‌رمیانم.” ته‌نیا تایبه‌تمه‌ندی پڵنگ ئازایه‌تییه‌تی كه لێره‌دا ئازایه‌تی مامه ریشه ده‌خرێته روو.
لێره‌دایه پێشمه‌رگه و قاره‌مانێتی پێشمه‌رگه‌و وشه‌ی پێشمه‌رگه لایه‌نێكی ئوستووره‌یی – حه‌ماسی ده‌گرێته‌وه. ره‌نگه خوێنه‌ر به‌لایه‌وه سه‌یر بێت به‌وه‌ی كه باس له ئه‌كته‌رێك له سه‌رده‌می مۆدێڕن‌دا به‌ڵام باس له سه‌رده‌می و ئوستووره‌و حه‌ماسه ده‌كه‌ین. ئه‌گه‌ر مێژوو به سه‌رده‌می ئه‌فسانه‌كان، ئوستووره‌كان، حیكایه‌ته‌كان و خوداكان دابه‌ش ده‌كرێت، به‌ڵام سه‌رده‌می مۆدێرنیتی كۆتایی هێنانه به‌و قۆناغانه. به‌ڵام له هه‌مانكاتدا له ده‌روونی خۆیدا جۆرێكیتر له حیكایه‌ت و جۆرێكیتر له ئوستووره دروست ده‌كات. ئه‌م حیكایه‌ته جیاوازه له سه‌رده‌می حیكایه‌ته ئه‌فسانه‌ییه‌كان و ئه‌م ئوستووره‌یه‌ش جیاوازه له ئوستووره‌كانی سه‌رده‌می كه‌ون ئارا، ئه‌گه‌ر له سه‌رده‌می پێشتردا ئوستووره خه‌یاڵییه‌كان دروست ده‌كران له ئێستا و له سه‌رده‌می مۆدێرنیتی‌دا ئینسان و جووڵه‌ی ئینسانی ده‌بن به بكه‌ر و ئوستووره‌ی ئێستا و له لایه‌نه ئه‌فسانه‌ییه‌ی داده‌ماڵدرێن. وه‌ك چۆن له سه‌ره‌وه‌ش باسم كرد بۆدلێر گوته‌نی ئه‌و ئوستوورانه‌ی ئێستا قاره‌مانی هیرۆئیستی سه‌رده‌می مۆدێڕنن.
له كوردستانی رۆژهه‌لاَت كه‌ممان هه‌بێت سروودی « كاك شوان»ی نه‌بیستبێ. له بارێكه‌وه ته‌ماشا ده‌كه‌یت كاك شوان مرۆڤێك بووه وه‌ك هه‌موو مرۆڤه‌كان و به هه‌موو ره‌فتار و ئاقاری ئینسانییه‌وه‌و ته‌نانه‌ت ئه‌و به‌سه‌رهاته‌ش كه ده‌یگێڕنه‌وه جۆرێك گۆڕانی فیكری گه‌وره له ژیانی كاك شوان‌دا رووده‌دات له زیندان كه كاك شوان له كه‌سایه‌تییه‌كه‌وه به كۆمه‌ڵێك ئه‌خلاقی تایبه‌ته‌وه ده‌كات به‌و كاك شوانه‌ی ببێت به وێردی سه‌رزاران. زۆربه‌مان سروودی «كاك شوان»مان بیستووه، گه‌وره‌ترین تایبه‌تمه‌ندی كاك شوان كه له‌و سرووده‌دا زه‌ق ده‌كرێته‌وه ئازایه‌تی‌و دوژمن به‌زێنی ئه‌وه. ئه‌و ره‌نگه كادر‌و رێبه‌رێكی سیاسی نه‌بووبێ به‌لاَم پێشمه‌رگه‌و فه‌رمانده‌یه‌كی ئازای مه‌یدانه‌كانی شه‌ڕ بوو كه هه‌ر ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ی ئه‌و وای كردووه كه له ناو دڵی جه‌ماوه‌ردا بمێنێته‌وه. له‌و سرووده‌دا كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی ئه‌فسانه‌یی و ئوستووره‌یی ده‌درێته پاڵ شوان كه ئه‌و له مرۆڤێكی ئاسایی جیا ده‌كاته‌وه ده‌یكات به به‌رزه مرۆڤ.
شه‌و نه‌بوو ته‌قه‌ی تفه‌نگ
نه‌سمێ دڵی شه‌وه زه‌نگ
ده‌یگوت منم شوانم
پێشمه‌رگه‌ی ره‌نجده‌رانم
شه‌قڵی شه‌وان ده‌شكێنم
دوژمنان ده‌تارێنم
له‌م سرووده‌دا هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی مرۆڤێكی مۆدێرن كه دژ به تاریكی ده‌جه‌نگێ دراوه‌ته پاڵ « كاك شوان». لێره‌دایه ئه‌و ده‌بێ به ئووستووره‌یه‌كی خه‌باتی رووناكی دژ به تاریكی. له ئه‌فسانه كوردییه‌كاندا «میرخوناوك» ده‌بێت به پاڵه‌وان به‌وه‌ی كه دێ‌و بكوژێ و ئاوی ئاوه‌دانی و كچانی گوند رزگار بكات، ئه‌و ده‌چێته شه‌ڕی دێوه‌وه‌و سه‌ره‌نجام دوای چه‌نێك شه‌ڕ كردنی سه‌رده‌كه‌وێـت.
میرخوناوك دێ‌و به‌خته‌وه‌ری و ئازادی
پێشمه‌رگه داگیركه‌رانی نیشتمان
پێشمه‌رگه به گشتی و كاك شوان وه‌ك فه‌رمانده‌یه‌ك له ناو ریزی كۆمه‌ڵه و له بزووتنه‌وه‌ی كوردستاندا ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه ئه‌فسانه‌ییه وه‌رده‌گرن . ئه‌گه‌ر میرخوناوك ئاو بۆ ئاوه‌دانی دێنێت، پێشمه‌رگه ئازادی
ئاو(سه‌رچاوه‌ی ژیان) ئازادی (به‌خته‌وه‌ری ئینسان)
به گشتی ئه‌مانه كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی بوون كه دروان به پاڵ كاك شوان وه‌ك خه‌باتكارێكی دژ به تاریكی. تاریكیش لێره‌دا مانایه‌كی سیمبۆلیكی هه‌یه. هه‌ر له ئه‌فسانه كۆنه‌كاندا هه‌یه ئه‌و قاره‌مانانه‌ی كه دژ به خواوه‌ندی تاریكی ده‌جه‌نگن. ئه‌بن به هۆی ئازاد بوونی تیشكی خۆر وه‌ك سه‌رچاوه‌ی ژیان. كه لێره‌شدا ئه‌و مانا ئوستووره‌یه دراوه‌ته پاڵ كاك شوان.
ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه بوترێ ئه‌وه‌یه كه بیانووی ئه‌م نووسینه یاد كردنه‌وه‌یه له « محه‌مه‌د مائی» ناسراو به « كاك شوان» كه رۆژی 26خه‌رمانانی ساڵی 1359ی هه‌تاوی له ئاوای ئه‌فراسیاو سه‌ر به شاری دیوانده‌ره له شه‌ڕ له گه‌ل هێزه‌كانی رژیمی كۆماری ئیسلامی‌دا گیانی له ده‌ست دا. بێگومان كاك شوان چ وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌كی كۆمه‌ڵه و چ وه‌ك شۆڕشگێڕێكی ناو بزووتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی كورد له كوردستانی رۆژهه‌ڵات تاكێك بوو كه له ناو دڵی جه‌ماوه‌ره‌وه هه‌ستا‌و شێلگیربوونی ئه‌و له‌و خه‌باته‌دا بوو كه ئه‌وی كرد به ئوستووره.